دوای ئه‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ خواردنه‌وه گازیه‌كانی دوورخسته‌وه.. زیانه‌كانی خواردنه‌وه گازییه‌كان بزانه
وێستگە ستایل-
ڕه‌فتاره‌كه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له پاڵه‌وانێتی 2021 دوو شوشه‌ی كۆكا كۆلای لابرد كه له‌به‌رده‌میدا دانرابوو دوریخسته‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه ئاوی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی بیخواته‌وه ئه‌مه‌ش وایكرد پرسیاری زۆر له‌باره‌ی مه‌ترسی خواردنه‌وه گازیه‌كان به گشتی له‌سه‌ر هاوڵاتیان و به تایبه‌ت له‌سه‌ر وه‌رزشوانه‌كان ببێته جێگه‌ی باس.
پێگه‌ی" میدیكال نیوز توده‌ی" پزیشكی ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر زیانه‌كانی خواردنه‌وه گازیه‌كان خستۆته ڕوو تیایدا هاتووه به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆر له شه‌كر و ترشی فۆسفۆریك له خواردنه‌وه گازیه‌كان واده‌كات ئاستی شه‌كر له خوێندا به‌رز ببێته‌وه و دواتر ئاستی ئه‌نسۆلین به‌رز ببێته‌وه له‌له‌شدا و ئه‌مه‌ش ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وری سه‌ر جگه‌ر.
زیانی زۆری هه‌یه و هیچ سودێكی نییه:
دكتۆره فاتمه پزیشكی پسپۆڕی خۆراك باس له‌وه ده‌كات خواردنه‌وه گازیه‌كان زیانێكی بێ شوماری هه‌یه و ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ له خواردنه‌وه‌ی گازی مه‌ترسی مردن و توشبوون به جه‌ڵته به‌ڕێژه‌ی %20 به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه دوو په‌رداخ ساردی ده‌خۆنه‌وه له ڕۆژێكدا ئه‌وه ئه‌م مه‌ترسیییه زیاد ده‌بێت بۆ %85.
به‌رده‌وام خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازیه‌كان مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و كۆم زیاد ده‌كات ئه‌مه جگه له‌و زیانه زۆرانه‌ی به ئێسكه‌كان ده‌گات و باشتر وایه هه‌مووان له‌م خواردنه‌وه‌یه دوور بكه‌ونه‌وه.
په‌یوه‌ندی خواردنه‌وه گازیه‌كان به زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فان:
زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی ئه‌م دوو نه‌خۆشییه بێ چاره‌سه‌ره دوربیت باشتر وایه له‌م خواردنه‌وه‌یه دوور بكه‌ویته‌وه.
باشتر وایه هه‌فته‌ی یه‌كجار زیاتر ئه‌م خواردنه‌وه‌یه نه‌خورێته‌وه چونكه كار له هاوسه‌نگی گه‌ده ده‌كات و ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی گه‌ده و كۆڵۆن و به‌رد له گورچیله‌دا دروست ده‌كات.
AM:09:59:20/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4516
جار خوێنراوه‌ته‌وه