ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی؟
وێستگە ستایل-
دینیس پرۆتسینكۆ گه‌وره پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی" كۆمۆناركا" بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه كه له‌سه‌ر ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لای هاوڵاتیان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌وترێت هۆكاره بۆ نه‌زۆكی و كار له كۆئه‌ندامی زاوزێ ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌نگۆی له‌و شێوه‌یه له‌باره‌ی ڤاكسین به ته‌واوه‌تی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت" نازانم ئه‌م قسانه له كوێ ده‌هێنن و له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م ڤاكسینه به سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆجیای نوێ به‌رهه‌م هێندراوه و پێشتریش ڤاكسینی ئیفلیجی به‌كارهێندراوه و ئه‌مه وایكردوه كه ئیفلیجی له‌ناو مرۆڤایه‌تیدا نه‌مێنێت، ئه‌وه‌ش كه ده‌وترێت له‌باره‌ی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا گوایه ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی ئه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه"
كۆمه‌ڵه‌ی فیدراڵی بۆ پاراستنی به‌كارهێنه‌ر" ڕوس پۆتریبنادز " ده‌ڵێت" ڤاكسینی ڕوسی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆی نه‌زۆكی و پێشتر تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كان كراوه و سه‌لامه‌تیان پشت ڕاستكراوه‌ته‌وه ئه‌و كاته ڕێگه‌دراوه به‌كاربهێندرێت"
AM:09:31:20/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 6368
جار خوێنراوه‌ته‌وه