هۆكار و چارهسهری بالوکەی ئاوی
وێستگە ستایل-
بالوكهی ئاوی ھەوکردنێکی ڤایرۆسی پێستە کە بە شێوەی بە رزبووەوەیەکی رەنگ سپی یان پەمەیی بە قە بارەی سەرە دەرزیەک یان گە ورەتر تا 1 بۆ 2 سانتیم توندە بە ئاسانی ناتەقێت و بەبێ ئازارە بە تاک یان بە گرووپ دەردەکەوێت لەسەر پێستی ھەموو جەستە بەس لەسەر ناو لەپی دەست و بنەپێ دروست نابێت ئە م ڤایروسە توشی منداڵ و گەورە دەبێت، دكتۆره ئاشتی پزیشكی نهخۆشییهكانی پێست لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
ھۆکارەکان:
1- بالووکە ی ئاوی بەھۆی توشبوون بە ڤایروسی MCV وە یە کە چوار جۆری ھەیە کە دەگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر و لە شویێنێکەوە بۆ شوێنێکی تری ھەمان کەس.
2- لە رێگە ی خوراندن و دەستکاری کردن و بە کارھێنان شتومەکی توشبوو وەک خاولی و لفکە و جلی وەرزشی
3- لە منداڵدا لە سە ردەم و چاو و قول و قاچ و سنگ دەردەکەوێت
4- ئەوانەی ئیکزیمایان ھەیە زیاتر ئەگەری توشبوون یان ھەیەو لە گە ورەدا لەسەر ئەندامی زاوزێ دروستدەبێت کە لە رێی سێکسەوە دەگۆیزرێتەوە.
5- ئە وانەی بەرگری لە یان کەمە یان چارەسەری شێرپەنچە وەردەگرن ئەگەری توشبونیان زیاترە.
6- ئەم ڤایرۆسە لە شوێنی گە رم و شێدارە زیاتر گەشە دەکات
7- دوای بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە 2 بۆ 6 هەفتە نیشانەی ڤایرۆسەکە دەردەکەوێت
چارەسەرەکان:
چارەسەرەکان زۆرن بە بەکارھێنانی دەرمان هیچ ئاسەوارێک بەجێناهێڵێت.
PM:12:50:10/06/2021
ئهم بابهته 3952
جار خوێنراوهتهوه