11 گۆڕانكاری جه‌سته ئاماژه‌یه بۆ كه‌می ڤیتامین B12
وێستگە ستایل-
جه‌سته‌ی مرۆڤ ڕۆژانه 3 مایكرۆ گرام ڤیتامین B12 ی پێویسته، ئه‌مه یه‌كێكه له ڤیتامینه زۆر گرنگه‌كان بۆ جه‌سته و بكوژی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه و خۆراك پێده‌ری ده‌ماره خانه‌كانه و له‌كاتی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه مه‌ترسی له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌بێت.
ئه‌م ڤیتامینه زۆر گرنگه بۆ دروستبوونی خڕۆكه‌ی سووری ته‌ندروست بۆ خوێن كه كاری گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجینه بۆ ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش و له‌كاتی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه مرۆڤ توشی كه‌مخوێنی توند ده‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به سست بوونی دڵ و شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و نه‌خۆشی ده‌رونی و جه‌سته‌ی زیاد ده‌بێت.
له‌كاتی كه‌می ڤیتامین B12 كۆمه‌ڵێك نیشانه له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه‌ش:
1- قه‌بزی
2- مێروله‌كردنی ده‌ست و پێ
3- گرفتی بینین
4- قورسی ڕۆشتن و له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی له‌ش.
5-نه‌رێنی بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاركردن
6-قورسی بیركردنه‌وه و زوو بیرچوونه‌وه
7- زیاد بوونی ڕێژه‌ی توشبوون به هه‌ستیاری
8-خه‌مۆكی و نه‌مانی ته‌ركیز
9-زه‌رد بوونی ڕه‌نگی پێست
10- سووربوونه‌وه‌ی زمان له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به ئازاری زۆر
11- دروستبوونی برین له ناو ده‌م و پووك
PM:06:19:17/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه