ئاگاداربن.. جۆرێك میوه زیان به منداڵان ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
پزیشك و پێشكه‌شكاری پرۆگرامێكی ته‌ندروستی ڕوسیا" ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆڤ" هۆشداری ده‌داته دایكان و باوكان كه جۆرێك میوه نه‌ده‌نه ده‌ست منداڵه‌كانیان و له‌كاتی پێدانی ئه‌م میوه به منداڵ پێویسته دایك و باوك خۆی چاودێری بكات.
دكتۆر میاسنیكۆڤ ده‌ڵێت" قۆخ و قه‌یسی دوو میوه‌ی زۆر به‌سوودن به‌ڵام ناوكی ئه‌م دوو میوه‌یه ئه‌گه‌ری زۆره مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی منداڵ دروست بكات به‌هۆی بوونی ترشی هایدرۆسیانیك تیایاندا كه پێكهاته‌یه‌كی ژه‌هراویه و زۆر جار ڕه‌نگه ببێته هۆی مردن"
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پسپۆڕی زانستی زینده‌وه‌رزانی" یكاترینا پارانۆڤا" باس له‌وه ده‌كات كه به‌شێك له منداڵان هه‌ستیاریان بۆ قۆخ هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر توێكڵی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م میوه‌یه لێبكرێته‌وه و كه‌مێك بكوڵێندرێت دواتر بخورێت كه‌سه‌كه توشی هه‌ستیاری ناكات"
AM:11:13:17/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1892
جار خوێنراوه‌ته‌وه