ته‌ندروستی جیهانی: پێشبینی دروستبوونی شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێك له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كردوه كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن شریتی نوێ و جیاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ببێت به‌ڵام ئێستا ده‌زانن كه ده‌بێت چۆن ڕه‌فتار بكه‌ن.
ماریا كیركۆف گه‌وره پسپۆڕی ته‌كنیكی تایبه‌ت به كۆڤید-19 له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت" ده‌مانه‌وێت ترس له زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته بابه‌تێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی"
له به‌هاری ساڵی 2020 ه‌وه چه‌ندین شریتی جیاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بووه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و مه‌ترسیدارترینیان ئه‌و شریته گۆڕاوانه‌یه كه له " به‌ریتانیا و باشووری ئه‌فه‌ریقا و به‌رازیل و هندستان" ده‌ركه‌وتووه.
AM:10:47:17/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه