بانكی بڕی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بكات
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێك كه ڕه‌گه‌زی خۆی گۆڕیوه له ویلایه‌تی " ئالاباما" ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه جوانكاریه‌ی ده‌ست بكه‌وێت كه له مه‌كسیك ئه‌نجامیداوه بانكێكی بڕی.
ئیكۆنیك فاسی ئافره‌تێكه كه ڕه‌گه‌زی خۆی گۆڕیوه بانكی BancorpSouth بڕیوه بڕیار وایه مانگی داهاتوو دادگای بكرێت، فاسی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له بانك زیویه‌تی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ڕوخساری بۆ" لێو و ڕومه‌ت و لوتی" به‌كاریهێناوه و له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامیداوه سزای 15 ساڵ زیندانی كراوه.
به‌رواری 22 ی 3 ی 2019 فاسی پاره‌ی بانكه‌كه‌ی دزیوه و له ڕۆژی 30 ی 3 ی 2019 له فڕۆكه‌خانه‌ی" هیوستن" ی نێوده‌وڵه‌تی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له مه‌كسیك له نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریه‌كه ده‌ستگیركراوه.
PM:06:45:16/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3460
جار خوێنراوه‌ته‌وه