كه‌ی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی ڤایزه‌ر وه‌ربگرێت باشتره؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی سه‌لماندویه‌تی كه دواخستنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا له جۆری" ڤایزه‌ر" یارمه‌تی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش ده‌دات به‌راورد به‌وه‌ی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه زوتر وه‌ربگیرێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی بێرمنگهام به هاوكاری ده‌زگاكانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه دواخستنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 12 هه‌فته له‌دوای ژه‌می یه‌كه‌م 3 جار و نیو به‌سوودتره به‌راورد به‌وه‌ی دوای 3 هه‌فته وه‌ربگیرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕێگاكه سه‌لامه‌ته و مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌كه داده‌به‌زێت و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعودیه و به‌ریتانیا بڕیاری دواخستنی ژه‌می دوه‌میاندا بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌می یه‌كه‌م به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رفراوانتر بڵاوبكه‌نه‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر كاریگه‌ری ماوه‌ی نێوان وه‌رگرتنی ڤاكسین ئه‌نجامبدرێت و دكتۆره هیلین باری كه سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌یه ده‌ڵێت" توێژینه‌وه‌كه‌مان كاریگه‌ری دواخستنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ 12 هه‌فته ده‌رخستوه له‌جیاتی 3 هه‌فته و گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌و شێوه‌یه هاوڵاتیان زیاتر سوودی لێ ده‌بینن و به‌رگری له له‌شیاندا بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌مێنێته‌وه"
PM:05:30:16/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 5696
جار خوێنراوه‌ته‌وه