به‌وێنه.. تابلۆیه‌كی بیكاسۆ به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا
وێستگە ستایل-
تابلۆیه‌ك كه به بۆیه‌ی زه‌یتی له‌لایه‌ن نیگاركێشی ناودار " بابلۆ بیكاسۆ" كێشراوه به نرخی 103.4 ملیۆن دۆلار فرۆشرا له نیویۆرك و پێشبینی ده‌كرا ته‌نها 55 ملیۆن دۆلار بكات به‌ڵام نرخه‌كه‌ی زۆر له‌وه زیاتری تێپه‌ڕاند.
تابلۆكه دیمه‌نی ئافره‌تێكه كه له نزیك په‌نجه‌ره‌یه‌ك دانیشتوه و مه‌عشوقه‌كه‌ی بیكاسۆیه به‌ناوی" ماری تیریز" و له ساڵی 2013 ه‌وه بۆ فرۆشتن نمایش نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م تابلۆیه له كریستیز بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌له دانسقه‌كان له مه‌زادێكی ئاشكرادا فرۆشراوه و ئه‌مه پێنجهه‌مین تابلۆی ئه‌م نیگاركێشه ئیسپانیه ناوداره‌یه كه به زیاتر له سه‌د ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
PM:12:27:16/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3296
جار خوێنراوه‌ته‌وه