ڤیدیۆ: ڕاسته ده‌ڵێن " پشیله حه‌وت ڕۆحی هه‌یه"
وێستگە ستایل-
له شاری شیكاگۆی ئه‌مه‌ریكا پشیله‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر توانی ژیانی خۆی ڕزگار بكات دوای ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌ك به‌ربۆته‌وه خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه و به زیندوی ڕزگاری بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ههواڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه پشیله‌یه‌ك له نهۆمی پێنجهه‌می باڵه‌خانه‌یه‌ك خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه و دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر زه‌وی زۆر به ئارامی و به هێواشی ڕۆیشتوه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بوبێت.
ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن تیمی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی " شیكاگۆ" بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌ڕوونی دیاره كه دوكه‌ڵ له باڵه‌خانه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌م پشیله‌یه‌ش بۆ ڕزگاركردنی ڕۆحی خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه و ئاگره‌كه ته‌نها له‌یه‌ك شوقه‌ی باڵه‌خانه‌كه كه‌وتۆته‌وه و هیچ حاڵه‌تێكی مردن و سوتان تۆمار نه‌كراوه و به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی له‌شیه‌وه پشیله‌كه زۆر به ئاسانی توانیویه‌تی ژیانی خۆی ڕزگار بكات و بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌م ئاژه‌ڵه زۆر نه‌رمه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانێت به ئاسانی جه‌سته‌ی خۆی به ئاسانی بجوڵێته‌وه.
AM:11:56:15/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3944
جار خوێنراوه‌ته‌وه