توێژینه‌وه‌یه‌ك كلیلی ته‌مه‌ن درێژی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه ته‌نها هه‌ستكردن به گه‌نجێتی یارمه‌تی مانه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌دات و ته‌مه‌نی درێژ ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوه‌ندی ته‌مه‌نیاندان و ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی و تێكچوونی باری ته‌ندروستیان كه‌مده‌كاته‌وه.
زانا ئه‌ڵمانیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ستكردن به گه‌نجێتی ناخ كاریگه‌ریه مه‌ترسیداره‌كانی دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵیدا هه‌وكردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان كه‌متر ده‌بێت و زۆر به كه‌می پێویستیان به‌وه ده‌بێت بچنه نه‌خۆشخانه و ته‌مه‌ن درێژ ده‌بن.
بۆ ئه‌وه‌ش پسپۆڕان داوا ده‌كه‌ن هه‌موان به جۆرێك بیر بكه‌نه‌وه كه له تافی گه‌نجێتیدان بۆ ئه‌وه‌ی توانا و وره‌یان بۆ ژیان به‌هێز بێت و خه‌مۆكی و دڵته‌نگی ژیان له مرۆڤ كه‌منه‌كاته‌وه.
AM:11:18:15/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3692
جار خوێنراوه‌ته‌وه