به‌م نزیكانه ڤاكسینه ئێرانیه‌كه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت
وێستگە ستایل-
به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی ڤاكسینی دژه كۆرۆنای ئێرانی ڕایگه‌یاند ڤاكسینه ئێرانیه‌كه كه ناونراوه" كوو ئیران بركت" ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سێ ملیۆن ژه‌می لێ به‌رهه‌م بهێندرێت له مانگێكدا.
ره‌زا مه‌زهه‌ری له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتویه‌تی" به‌م نزیكانه ئه‌نجامه‌كانی سێهه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێرانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت و دوای ئه‌وه مانگانه نزیكه‌ی سێ ملیۆن ژه‌می لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت
مه‌زهه‌ری ئاشكرای كردوه كه ڤاكسینه‌كه له ناوخۆی وڵات به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و ئامێر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات براوه‌ته ناو ئێران و تێكڕای به‌رهه‌مهێنان كه له‌م كه‌رته‌دا كراوه 6 هه‌زار ملیار تمه‌ن بووه و مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌كاربهێندرێت.
PM:10:08:12/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه