‌کاتێک سەردانی پزیشکی دەروونی دەکەیت ئه‌م خاڵانه‌ له‌بیر مه‌كه‌

وێستگە ستایل-


دەکرێت هەریەک لەئێمە گرفت وکێشەی دەروونیمان هەبێت،نە شەرمەیە،نەلاوازی کەسایەتیە و سەردانی پزیشک و باس کردنی کێشەکانت مانای بەهێزی تۆیە لە ڕوو بەڕووبوونەوەی کێشەکانت،شەرم و لاوازی کەسایەتی ئەوەیە بەو دەردانە بناڵێنی هەوڵ نەدەیت ڕێگا چارە وەربگریت، دكتۆر ڕێدار پزیشکی پسپۆڕی نه خۆشیە دەروونیەکان له‌م بابه‌ته‌دا به‌ چه‌ند خاڵێك ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ له‌كاتی سه‌ردانكردنی پزیشكی ده‌رونی له‌بیری نه‌كه‌ن.

1- لەسەردانی پزیشکی دەروونی هەوڵبدە هەموو کێشەکانت باس بکە، چوونکە زۆربەی دەست نیشانکردنی گرفتەکان دەوەستێتە سەر ئەوەی دەیڵێیت،ئەمەش پێچەوانەی زۆر لەنەخۆشە جەستەییەکانە کەوا  پشکنینی تاقیگەییان پێویستە.

2- نهێنیەکانت پارێزراو دەبن،ئەمە بەشێکە لە ڕەوشتی پزیشکی،تەنها بۆ نەخۆشیە دەروونیەکانیش  نا بەڵکو بۆ هەموو نەخۆشیەک وایە(بەبێ ڕەزامەندی تو،پزیشک بۆی نیە زانیاریەکانت بەکەس بڵێ)

3- هەرچەندە زووتر سەردانی  پزیشک بکەیت چارەسەری ئاسانترە،و ئەگەری بەکارهێنانی دەرمان و ماوەی بەکارهێنان کەمترە

4- دەرمانە دەروونیەکان نابنە هۆی ئالودەبوون،هەر دەرمانێکیش ئەگەری ئالوودەبوونی هەبێت و واپێویست بکات بەکاری بهێنی،ئەوا پزیشک تەنها بۆماوەیەکی کورت بۆت دەنووسێت و ئاگادارت دەکاتەوە لە زیاد بەکار هێنان

5- هەروەک دەرمانەکانی تر،دەرمانی دەروونیش زیانی لاوەکیان هەیە، زۆربەیان کاتین و بە تێپەڕبوونی کات نامێنن،هەماهەنگیت لەگەل پزیشک وا دەکات ئەو دەرمانان بنوسێ کەمترین زیانیان هەیە

6- قسەیەکی باو هەیە دەڵێت :دەرمانی دەروونی بەردەوام دەتخەوێنێت  و قەڵەوت دەکات،لەڕاستیدا دەرمان  هەیە ئیشتیها زیاد دەکات،دەرمان هەیە یارمەتی خەودەدات، بەڵام ئەوەی تێبینیمان کردووە کوالیتی ژیان و نووستن و خواردنی ئێمە فاکتەری بەهێزرتن بو ئەو کێشانە،ئێمە بە سرووشتی خۆمان حەزمان لە خواردنی ناتەندرووست و خەوی زۆرە،بە کورتیەکە ی ماڵ بۆخۆی نەبێت و مێوانیشی بۆزیاد بێت،دەبێ ئەوەش بزانین دەرمانی دەروونی هەیە ئیشتیها کەم دەکاتەوە،خەو دەزڕێنی،کاری پزیشکە کامە دەرمان هەڵبژێرێت لە قازانجی نەخۆش بێت

7- هەرکە دەستت بە خواردنی دەرمانی دەروونی کرد ناتوانیت واز بینیت:ئەمەش بڕوایەکی هەڵەیە چونکە نەخۆشیە دەروونیەکان زۆر جۆرن،و هەندێکیان بەیەک سەردان،هەندێکیان بە چەند سەردانێک  چاک دەبنەوە،هەیانە درێژخایەنە.

لە کۆتاییدا بڕیار بەدەست خۆمانە،بەدەردو خەفەت و ئازارە دەروونیەکانمان بناڵێین و حسێب بۆ قسەی خەڵک بکەین  نەوەک بڵێن لاوازین،یاخود بڕوامان بە خۆمان هەبێت و داوای یارمەتی بکەین تاکو دەروون درووست بین.


PM:04:44:12/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل