ڤیدیۆ: دوو نه‌هه‌نگ باوه‌ش به یه‌كدا ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
وێنه‌گری به‌ناوبانگ" بریان سكیری" و كۆمه‌ڵێك له زاناكان له په‌یمانگای" وودز هۆل" بۆ زانستی ده‌ریا و زه‌ریاكان له "نیو ئینگلاند" له به‌ریتانیا دیمه‌نی له باوه‌شگرتنی جۆرێكی ده‌گمه‌نی نه‌هه‌نگ تۆماركردوه له دورگه‌ی "كیب كۆد" له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی.
زاناكان له په‌یمانگای" وودز هۆل" باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕه‌فتاری له‌م شێوه‌یه له‌ناو نه‌هه‌نگدا زۆر كه‌مه و ده‌گمه‌نه و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌باوه‌شگرتنی دوو نه‌هه‌نگ له ئاسمانه‌وه تۆماربكرێت.
پێگه‌ی" ناشیونال جوگرافی" گرته ڤیدیۆیی ئه‌م دوو نه‌هه‌نگه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌م دوو نه‌هه‌نگه ناویان" فیدل" و" هایڤن" ه و یه‌كێن له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچونیان له‌سه‌ره.
PM:06:19:11/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1724
جار خوێنراوه‌ته‌وه