پزیشكێك هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشییه سه‌خته‌كانن
وێستگە ستایل-
دكتۆر " ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆف" هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی قورس و سه‌ختن له چالاكی جه‌ستته‌ی نه‌كه‌ون چونكه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زیانیان لێده‌دات.
ئه‌م پزیشكه له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار بوون، له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و توشبووان به شێرپه‌نجه، ئه‌وكاته‌ی له جێگادا مانه‌وه و جوڵه‌یان له‌خۆیان بڕی ئه‌وه به ته‌واوه‌تی له‌شیان لاواز ده‌بێت و له‌جوڵه ده‌كه‌وێت باشتر وایه كه بجوڵێن و بڕۆن"
دكتۆر میاسنیكۆف جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش كه له جێگادا كه‌وتوون و جوڵه‌یان نییه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و جێگایه‌ی كه تیایدا ده‌مێننه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌وروبه‌ریانه‌وه وه‌رزشیان پێبكرێت.
PM:05:44:11/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3024
جار خوێنراوه‌ته‌وه