دوو جۆر سه‌وزه زیان به كه‌سانی جگه‌ره كێش ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی بواری خۆراك هۆشداری ده‌ده‌نه كه‌سانی جگه‌ره كێش له خواردنی ته‌ماته و گێزه‌ر دوور بكه‌ونه‌وه چونكه زیان به ته‌ندروستی گشتی له‌شیان ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مه له‌كاتێكدایه گێزه‌ر و ته‌ماته دوو سه‌وزه‌ی سوود به‌خشن بۆ ته‌ندروستی له‌ش.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی پزیشكی" میدیك فۆریوم" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه خواردنی هه‌ردوو سه‌وزه‌ی گێزه‌ر و ته‌ماته خانه‌كانی له‌ش نوێ ده‌كاته‌وه به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌و كه‌سانه نابێت كه جگه‌ره ده‌كێشن.
هۆكاری مه‌ترسیداری ئه‌م سه‌وزه‌یه بۆ كه‌سانی جگه‌ره كێش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كه له‌ناو جگه‌ره‌دا مادده‌ی شێرپه‌نجه‌یی هه‌یه كه پێكهاته‌ی "بێتا كارۆتین" ی له‌ناو سه‌وزه‌كاندا ده‌گۆڕێت بۆ پێكهاته‌ی زیان به‌خش و مه‌ترسیدار بۆ جه‌سته.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن ئه‌وه خواردنی هه‌ردوو سه‌وزه‌ی گێزه‌ر و ته‌ماته سوودی زۆر به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ده‌به‌ن.
PM:05:32:11/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 6180
جار خوێنراوه‌ته‌وه