جگه له كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی دیكه له هندستان بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
گۆڤاری India Today به‌سوود وه‌رگرتن له زانیاریه‌كانی یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی پزیشكی له هندستان ئاشكرای كردوه كه جگه له ڤایرۆسی كۆرۆنا حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كه‌ڕووی ڕه‌ش"Mucormycosis" زۆر زیادی كردووه.
ئه‌م جۆره كه‌ڕووه ده‌گمه‌نه دوای هه‌ڵمژینی كاتێك مرۆڤ توشی ده‌بێت كار له جیبوبه‌كان و سییه‌كانی ده‌كات و زۆرجار له ژوره‌كان و له‌سه‌ر ڕوكاره شێداره‌كان و خاك و ڕوه‌ك و سه‌وزه و میوه كه‌ڕواویه‌كان هه‌یه.
پسپۆڕانی هندستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و توشبووانه‌ی هندستان كه ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت مه‌ترسی توشبونیان به‌م جۆره كه‌ڕوه چه‌ند جار زیاتره و له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتر له 40 حاڵه‌تی توشبوون به‌م جۆره‌ی كه‌ڕوو تۆماركراوه و بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی بیناییان و ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و توشبووانه‌ی كۆرۆنا كه چاكبونه‌ته‌وه دوای توشبونیان به‌م كه‌ڕووه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:02:15:10/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 6936
جار خوێنراوه‌ته‌وه