بابه‌تێكی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ترسن
وێستگە ستایل-
مامۆستایه‌كی بواری په‌تازانی میسری" اسلام عنان" بابه‌تێكی گرنگی بڵاوكردۆته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ترسن و پروپاگه‌نده‌ی جیاواز له‌باره‌ی زیانه‌كانی ڤاكسینه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا كاریگه‌ری و زیانه لاوه‌كیه‌كانی ئه‌و ده‌رمانه‌ی خستۆته ڕوو كه بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت" ئه‌زیسرۆمایسین" كه چه‌ند جار زیان به‌خشتره له كاریگه‌ری ڤاكسینی كۆرۆنا و ئه‌مانه‌ش زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌ن.
1- له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن و زرنگانه‌وه‌ی گوێ و نه‌مانی هه‌ستی تام و بۆن
2- ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ و دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا خێرابوونی لێدانه‌كانی دڵ هه‌ستی پێده‌كرێت
3-توشبوون به هه‌ستیاری توند "anaphylactic shock" كه هه‌ندێكجار هۆكاره بۆ مردن
4- ئازاری سه‌ر
5- توڕه‌بوون و تێكچوونی نوستن
6-له‌هۆشچوون
7- سست بوونی گورچیله‌كان و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی مێینه
8- هه‌وكردنی گه‌ده و په‌نكریاس و كۆڵۆن و سكچوون
له هه‌موی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه كه ده‌رمانه‌كه نابێت بۆ ئه‌و ئافره‌تانه به‌كاربێت كه دووگیانن یان شیر به كۆرپه‌كانیان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌م پزیشكه داوا ده‌كات هاوڵاتیان له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه نه‌ترسن و ئه‌وه‌ش بزانن كه زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له زیانی ڤاكسینه‌كه زیاتره.
PM:02:18:08/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3572
جار خوێنراوه‌ته‌وه