هۆكاره‌كانی هه‌ستكردن به ساردی ده‌ست و په‌نجه‌كان
وێستگە ستایل-
ساردبوونی ده‌ست و په‌نجه یه‌كێكه له‌و گرفته بڵاوانه‌ی كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رما به‌رزیش بێت، پزیشكه‌كان ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه زۆر ئاگاداری ئه‌م حاڵه‌ته بن چونكه نیشانه‌ی توشبونه به نه‌خۆشی ڕینۆد.
پزیشكی ده‌ماری ڕوسی" باڤیل خۆرۆشیڤ" باس له‌وه ده‌كات كه دیارده‌ی ساردبوونه‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشی" ڕینۆید" كه تێكچونێكی ده‌گمه‌نه له كۆئه‌ندامی سوڕی خوێندا ڕووده‌دات و له حاڵه‌ته‌كانی هه‌ستكردن به سه‌رما یان دڵه‌ڕاوكێ مرۆڤ توشی ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه خوێن ناگاته ڕوكاری پێست و به‌مه‌ش ڕه‌نگی سه‌ری په‌نجه‌كان له سپیه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ شین.
هه‌ندێكجار ساردبوونه‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌كان له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی چه‌ند جۆرێك ده‌رمان ڕووده‌دات یان به‌هۆی دابه‌زینی په‌ستانی خوێنه‌وه ده‌بێت و ئه‌م پزیشكه داواش ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 45 ساڵه ساڵانه پشكنینی خوێن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی توشبوون به هه‌ر گرفتێك ئاگاداربن.
PM:04:10:05/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 5484
جار خوێنراوه‌ته‌وه