‌ڤیدیۆ: دوای 19 ساڵ له‌ دیارنه‌مانی شریهان دوباره‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌

وێستگە ستایل-

دواین ڕیكلام كه‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری " شریهان" تیایدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڕیكلامێكه‌ بۆ تۆڕێكی په‌یوه‌ندی كردن، ئه‌م خانمه‌ بۆته‌ باسی گه‌رمی میدیا عه‌ره‌بیه‌كان، و به‌شێك له‌وانه‌ی‌ قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ كردوه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ شریهان كۆكراوه‌ی‌ ژیانی خۆی له‌م ڤیدیۆیه‌دا باسكردوه‌ و به‌شێكی دیكه‌ش پێیان وایه‌ كه‌ زۆر بێ مانایه‌.

مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 2012 شریهان له‌ ڕیكلامێكی كۆمپانیای ڤۆدافۆن ده‌ركه‌وت و ئه‌و نمایش و جوڵانه‌ی‌ له‌و ڕیكلامه‌دا هه‌یبوو وایكرد ئه‌و كاته‌ ببێته‌ باسێكی گه‌رمی میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئێستاش دوای 19 ساڵ له‌ ونبوونی له‌ شاشه‌كان جارێكی دیكه‌ ئه‌م خانمه‌ به‌ هه‌مان چالاكییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتۆته‌وه‌.

هه‌ندێك كه‌س باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی‌ شریهانی ته‌مه‌ن 56 ساڵ یاده‌وه‌ری زۆر تایبه‌تی بیرخستونه‌ته‌وه‌ و له‌لای خۆشییه‌وه‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی ئه‌لیسا ده‌ست خۆشی له‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی‌ شریهان كردوه‌ وپیرۆزبای مانگی ڕه‌مه‌زانی لێكردوه‌.






PM:08:55:14/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌