ئه‌م كه‌سانه نابێت گێزه‌ر بخۆن
وێستگە ستایل-
دكتۆره ئۆلگا كورابلیۆڤا پزیشكی پسپۆڕی بواری خۆراكه و باس له‌وه ده‌كات خواردنی گێزه‌ر هه‌موو كات سوودی بۆ ته‌ندروستی نابێت.
ئه‌م خانمه پزیشكه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئاژانسی" نۆفۆستی" ڕوسی ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی جگه‌ریان هه‌یه بۆیان نییه گێزه‌ر بخۆن چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا جگه‌ریان توانای هه‌ڵمژینی كارۆتینی نییه.
له‌ناو گێزه‌ردا كۆمه‌ڵه ڤیتامینی"B-E-C" هه‌یه كه سوود به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و ڕێگه له توشبوون به نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان ده‌گرێت و له‌گه‌ڵیدا سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خشی خوێن داده‌به‌زێنێت و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.
هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه برینی گه‌ده و هه‌وكردنی دیواری ڕیخۆڵه‌یان هه‌یه باشتر وایه گێزه‌ر نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه توشی ئازار نه‌بن.
PM:06:43:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 12404
جار خوێنراوه‌ته‌وه