‌له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ڕاپه‌رین كۆرپه‌یه‌كی ساوا به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

وێستگە ستایل-


دوا بە دوای بلاوبوونەوەی کۆرۆنا لەم ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان چەند نەخۆشێک داخل کران بە نیشانەی جیا جیا لەوانە سک چوون و رشانەوە یا نیشانەکانی ھەوکردنی سی ییەکانیان هه‌بووه‌.

دكتۆر ڕاستی پزیشکی نیشتەجێی دێرینی مندالان ده‌ڵێت" یەکێك لە دیارترین نەخۆشانەی کە لەم ماوەیە چاودێری بووم مندالێکی تازە لەدایک بووی تەمەن کەمتر لە ٢ ھەفتە بوو کە داخل کرا بوو لە بەشی منداڵە ناکامەکان نەخۆشخانەی راپەرین  نیشانەی ھەوکردنی سی یەکانی ھەبوو لە تەنگە نەفەسی و تا دوای ئەنجام دانی پشکننی کۆرۆنا (PCR)دەرکەوت توشبوی کۆرۆنایە بەداخەوە دوا پێدانی چارەسەری تایبەت و گواستنەوەی بۆ بەشی چاودێری چری ھەناسەدان  کۆچی دوایی کرد.

ئه‌م پزیشكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌گەر چی پێشتر مندال ھۆکارێک بوو بۆ گواستنەوەی نەخۆشییەکە ئێستا نیشانەی توندییان  ھەیە .


PM:08:46:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل