دوو منداڵ به‌هۆی خواردنی ئه‌ندۆمی گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی میسری به‌فه‌رمی داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ته‌ندروستی و بازرگانی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ كڕین و فرۆشتنی" ئه‌ندۆمی" دابنێنن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان هه‌یه.
دوای مردنی دوو منداڵ كه هه‌ردوكیان برا بوون به‌هۆی خواردنی ئه‌ندۆمیه‌وه له میسر ئه‌م بابه‌ته بۆته جێگه‌ی باس و پرسیار و ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه ڕوبدات.
هۆكاری زیانه‌كانی ئه‌ندۆمی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مادده‌ی یه‌كه سۆدیۆمی گلۆتامه‌یت كه وه‌ك تام زیاد ده‌كرێت بۆ ژه‌مه‌كه و جگه له‌وه‌ش ئه‌م ژه‌مه هیچ پێكهاته‌یه‌كی خۆراكی به‌سوودی تیادا نییه بۆ له‌ش.
هاوكات به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی زۆر له چه‌وری و خوێ و به‌هارات تیایدا په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و زيان به ته‌ندروستی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت و بڕێكی زۆر نیشاسته‌ی تیادایه كه هۆكاره بۆ زیادبوونی كێش.
PM:08:05:08/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 23872
جار خوێنراوه‌ته‌وه