ڕاستی په‌یوه‌ندی گروپی خوێن به توندی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه گروپه‌كانی خوێن كه پێكهاتوون له A و B و AB و O هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به توندی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆناوه نییه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوو باس له‌وه ده‌كرا ئه‌و كه‌سانه‌ی گروپی خوێنیان A یه ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به توندی زۆره و له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ی گروپی خوێنیان O یه كه‌متر ئه‌گه‌ری توشبونیان هه‌یه به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 108 هه‌زار توشبووی ڤایرۆسی كۆرنا له سێ ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نییه له‌نێوان توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و گروپی خوێن.
دكتۆر ئامیش ئه‌دالگا توێژه‌رێكی دیاری سه‌نته‌ری" جۆنز هۆبكنز" ه تایبه‌ت به سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت" له‌ڕابردودا بڕوا وابوو كه گروپی خوێن په‌یوه‌ندی هه‌یه به توندی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێده‌چێت ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی پێشتر بابه‌تی جیاوازی بۆهێڵ و جوگرافیا و گۆڕاوه‌كان كاریگه‌ری هه‌بووبێت له‌سه‌ریان و له‌ڕاستیدا كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی درێژخایه‌نن مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان ده‌بێت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه"
PM:04:58:06/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 6712
جار خوێنراوه‌ته‌وه