هه‌واڵێكی ناخۆش له‌سه‌ر ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ئاژانسی ڕێكخستنی ده‌رمان له ئه‌وروپا ئاشكرایان كرد كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا و حاڵه‌ته‌كانی خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن.
ماركۆ كاڤالیری به‌رپرسی ستراتیجی ڤاكسینه‌كان له ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپی لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری" ئال مساجیرۆ" ی ئیتاڵی وتویه‌تی" ده‌توانین ئێستا بڵێین كه په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان ڤاكسینی كۆرۆنا و خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن به‌ڵام تا ئێستاش ڕوون نییه كه ئه‌م كاردانه‌وه‌ی له‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه"
ئاژانسی ده‌رمانی به‌ریتانی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاشكرای كرد كه 7 كه‌س دوای وه‌رگتنی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له كۆی 30 حاڵه‌تی خه‌ستبوونه‌وه و تا ئێستا ئه‌م ڤاكسینه بۆ 18.1 ملیۆن كه‌س به‌كارهێندراوه له به‌ریتانیا.
له ئێستادا كۆمه‌ڵێك وڵات كه ئه‌ندامن له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنایان ڕاگرتوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌تا دواین ڕاپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌ست ده‌بێت كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتوه.
PM:04:40:06/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 10940
جار خوێنراوه‌ته‌وه