هۆکارەکانی دڵەکوتێ (خێرا لێدانی دڵ)
وێستگە ستایل-
دڵەکوتێ هەندێ جار پەیوەندی بە نەخۆشیەکانی دڵەوە هەیە وەک" بەرزەفشاری خوێن (زەخت)، تێکچونی کارەبایی دڵ، سستبوونی دڵ (عجز القلب)، نارێکی لێدانی دڵ (AF، SVT)، نەخۆشی زمانەکانی دڵ، گرێی شێرپەنجەیی دڵ، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی سیەکان.
دكتۆر داهات حەوێزی پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە باس لهوه دهكات كه هەندێك نەخۆشی تریش دەبێتە هۆی دڵەکوتێ وەکو:لەرز و تا، کەم خوێنی، نەخۆشیەکانی غودە، گرێی ڕژێنی سەرگورچیلە،دابەزینی زەخت، دابەزینی شەکری خوێن.
ئهم پزیشكه ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات سهبارهت حاڵەتەکانی وەکو هیلاکبون، دڵەڕاوکێ (قەلەقی)، سکپڕی، جگەرەکێشان، مەی خواردنەوە، خواردنەوەی لەڕادەبەری چا و قاوە، بەکارهێنانی دەرمانەکانی ڕەبۆ و حەبی غودە و هەندێ دەرمانی زەخت لەوانەیە ببێتە هۆی دڵەکوتێ.
PM:03:27:06/04/2021
ئهم بابهته 8852
جار خوێنراوهتهوه