بۆچی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژوه‌وانه‌كان توشی ژانه سه‌ر ده‌بن؟
وێستگە ستایل-
ژانەسەر لە کاتی تینوێتی و برسێتی زۆردا ڕەنگە ڕوو بدات، دكتۆر هاوار پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ناوی به‌نازور ده‌ڵێت" کاتێک مرۆڤ برسی دەبێت خانەکانی مێشک پێویستیان بە شەکری گلوکۆزە بۆ چالاکییان، وە ئه‌گەر و ئەو بڕە پێویستە نەبێت، ئەوا دڵ و بۆرییەکانی خوێن خوێنی زیاتر دەبەن بۆ مێشک کە دەبێتە ھۆی کشانی خوێن بەرەکان و درووستبوونی ژانە سەر."
سه‌باره‌ت به تینوێتی ئه‌م پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات" ھەمان میکانیزم بۆ تینوێتیە. واتە کە ڕێژەی ئاو لە لەشدا کەم دەبێتەوە، خوێنی زیاتر پێویستە بچێت بۆ مێشك، بۆیە دڵ خێراتر لێدەدات بۆ زیادکردنی گەشتنی خوێن بە مێشك دابینکردنی پێداویستییەکە. ئەمەش بە هەمان شێوە دەبێتە هۆی ژانەسەر. "
دكتۆر هاوار ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كات، پێش خواردنی حەبێك بە پەرداخێك ئاو، پەرداخێك ئاو بە تەنیا بخۆنه‌وه.
PM:12:13:05/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوه‌ته‌وه