چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری دڵە کزە
وێستگە ستایل-
دڵە کزە هەبونی ئازارە لە سنگ و گەروی کەسەکەدا، کاتێک ڕودەدات کە ترشەلۆکەکانی گەدە یان خواردنە هەرس نەکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ سورێنچک ، بەمەش کەسەکە هەست بە ئازار دەکات، دكتۆر كاروان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو له‌ن بابه‌ته‌دا هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه ده‌خاته ڕوو.
چارەسەرەکان لە کاتی هەبونی ئازار :
1- جلێکی یەخە کراوە بپۆشە.
2- به پێوە بوەستە یان پیاسە بکە.
3- سۆدە و ئاو تێکەڵ بکە و بیخۆرەوە.
4- زەنجەفیل یارمەتیدەرێکی باشە .
5- بنێشت بجوە.
6- لە جگەرە کێشان دور بکەوە.
7- بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی دژەترشەڵۆک کە لە لایەنی پزیشکی پسپۆڕەوە دەنوسرێت
8- ئەگەر هەفتەی دوجار هەستت بە دڵە کزە کرد باشترە سەردانی دکتۆر بکەیت.
AM:10:45:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 2720
جار خوێنراوه‌ته‌وه