توێژینه‌وه‌یه‌ك: زۆر خواردنی گۆشتی سوور توشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كت ده‌كات
وێستگە ستایل-
گۆڤاری" گاردیان" ی به‌ریتانی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك زانا ئه‌نجامدراوه و تیایدا هاتووه خواردنی گۆشتی سوور به ڕێژه‌یه‌كی زۆر و به به‌رده‌وامی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره و هه‌وكردنی سییه‌كان و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی مه‌ترسیدار زیاد ده‌كات.
ئاشكرایه زۆر خواردنی گۆشتی سوور یان له قتونراو ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زۆر ده‌كات به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه 25 نه‌خۆشی دیكه‌ی دیاریكردوه كه زۆر خواردن گۆشت هۆكاره‌كه‌یه‌تی له‌وانه‌ش" نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هه‌وكردنی سییه‌كان و نه‌خۆشی قۆڵۆن و شه‌كره و سورێنچك و هه‌وكردنی گه‌ده و زراو" .
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی ئۆكسفۆرد ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر 475 هه‌زار كه سله به‌ریتانیا ئه‌نجامداوه كه له 50 ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیان بوون و توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆر خواردنی گۆشتی سوور و گۆشتی قتوو و مریشك و قه‌ل سێ ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌بنه هۆی توشبوون ه 9 نه‌خۆشی جیاواز.
AM:10:02:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 3220
جار خوێنراوه‌ته‌وه