چوار ڕێنمایی له شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن پارێزراوت ده‌كات
وێستگە ستایل-
پێشتر شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن هه‌ڕه‌شه نه‌بوو بۆ گه‌نجه‌كان و ته‌نها كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن توشی ده‌بوون به‌ڵام ئێستا ئه‌م نه‌خۆشییه توشی ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ده‌بێت.
ده‌زگای" كلیڤلاند كلینیك" ی تایبه‌ت به ته‌ندروستی چه‌ند ڕێنماییه‌ك پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی ده‌كات كه ده‌توانن به جێبه‌جێ كردنی خۆیان له توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه بپارێزن به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20-49 ساڵدایه.
1- خوێن به‌ربوونی ده‌رچه‌ی كۆم پشنگوێ مه‌خه:
به‌شێك له گه‌نجان له‌كاتی توشبوون به‌م حاڵه‌ته بابه‌ته‌كه پشت گوێ ده‌خه‌ن، هه‌ركات توشی خوێن به‌ربوونی كۆم و گۆڕانكاری نائاسایی كۆئه‌ندامی هه‌رس بوویت سه‌ردانی پزیشك بكه.
2-مێژووی خێزانی:
ده‌ست نیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن له قۆناغه‌كانی زوودا چاره‌سه‌ر ئاسان ده‌كات، ئه‌گه‌ر له خێزانه‌كه‌تدا توشبوو به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن هه‌یه پشكنینی ساڵانه له‌بیر مه‌كه.
3-مه‌ترسه له باسكردنی حاڵه‌ته‌كه‌ت بۆ پزیشك:
ته‌مه‌نت گه‌نجه و پێت وایه توشی نه‌خۆشی نابیت و نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ت له پزیشك ده‌شاریته‌وه! كارێكی باش ناكه‌یت و زیان به خۆت ده‌گه‌یه‌نیت، ته‌واوی ئه‌و نیشانانه‌ی هه‌ستی پێده‌كه‌یت له‌لای پزیشكه‌كه‌ت باسی بكه.
4-خواردنی ته‌ندروست بخۆ و وه‌رزش بكه و له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌وه‌ره‌وه:
خواردنی میوه‌ی فرێش و خواردنی به‌سوود و ده‌وڵه‌مه‌ند به ڕیشاڵ و وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام قۆڵۆن له گرفتی ته‌ندروستی پارێزراو ده‌كات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌رده‌وام خواردنی فاست فوود و وه‌رزش نه‌كردن و كێشانی جگه‌ره زیانت پێده‌گه‌یه‌نێت.
AM:11:38:02/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1564
جار خوێنراوه‌ته‌وه