بیبه‌ری توون ئه‌گه‌ری مردنی كتوپڕ كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیداوه تیایدا هاتووه خواردنی بیبه‌ری توون به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژڕاو ئه‌گه‌ری مردن كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن Express بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر 600 خۆبه‌خش ئه‌نجامداوه له چه‌ندین وڵاتی جیاواز وه‌ك" چین و ئه‌مه‌ریكا و ئیتاڵیا و ئێران" بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی له نه‌ریت و شێوازی خۆراكیاندا هه‌بێت.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی چه‌ند ڕه‌فتارێكی تایبه‌ت به خواردن ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات یه‌كێك له‌وانه‌ش خواردنی بیبه‌ری تونه كه ئه‌گه‌ری مردنی كتوپڕ به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه به‌ڕێژه‌ی %26 و نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه به‌ڕێژه‌ی %23 و به‌گشتی مردنی كتوپڕ له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی بیبه‌ری توون ده‌خۆن به‌ڕێژه‌ی %25 كه‌متره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی بیبه‌ری توون ناخۆن.
بیبه‌ری توون كاریگه‌ری به‌هێزی هه‌یه وه‌ك مادده‌یه‌كی دژه هه‌وكردن و گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه و توانای كۆنتڕۆڵكردنی ڕێژه‌ی شه‌كری خوێنی هه‌یه ئه‌وه‌ش وایكردوه كه پسپۆڕان به‌رده‌وامبن له زانینی سووده‌كانی.
AM:11:19:02/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 2336
جار خوێنراوه‌ته‌وه