دیارترین براوه‌كانی خه‌ڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ ساڵی 2021
وێستگە ستایل-
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 28 ی فه‌برایر 78 هه‌مین ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی" گۆلدن گلۆب" ی ساڵانه به‌ڕێوه چوو كه تیایدا باشترین فیلم و پڕۆگرامه ته‌له‌فیزۆنیه‌كان خه‌ڵات ده‌كرێن.
هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان بارۆن كۆهین وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری كۆمیدیا له به‌شی دووه‌می فیلمی" بورات" دیاریكرا ، و ڕۆزامۆند بایك خه‌ڵاتی باشترین هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی فیلمی" ئای كه‌یر ئه‌لۆت" ی برده‌وه، فیلمه‌كانی" نۆمادلاند و بورات" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درامی و باشترین فیلمی كۆمیدیان برده‌وه .
ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاهه‌نگی خه‌ڵاتی گۆڵدن گلۆب به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین به‌ڕێوه چوو و هونه‌رمه‌ند و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی فیلم به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرد له ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه.
PM:08:10:01/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1576
جار خوێنراوه‌ته‌وه