مامۆستای كیمیا و زانایه‌كی ماتماتیك هه‌ردوو كچه‌كه‌یان كوشت له‌به‌ر هۆكارێكی سه‌یر
وێستگە ستایل-
له ناوچه‌ی " تشیتۆر" له ویلایه‌نی ئه‌ندرا برادیش ی هندی له تاوانێكی سه‌یر و نامۆدا دوو هاوسه‌ر هه‌ردوو كچه گه‌نجه‌كه‌یان كوشت و هۆكاری كوشتنه‌كه‌ش جادوو و بابه‌تی خه‌یاڵاوی بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" تایمز ئۆف ئیندیا" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه دوو خوشك یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 27 ساڵه و ناوی سای یه و ئه‌وی دیكه‌یان ناوی دیڤیا یه و 23 ساڵه و هه‌ردووكیان جلوبه‌رگی نه‌ریتی هندی به ڕه‌نگی سوریان له‌به‌ردا بووه و به كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه چه‌ند كونێك له سه‌ریاندا بووه.
ئه‌م خێزانه له دایك و باوكێكی خوێنده‌وار پێكهاتوون كه یه‌كێكیان زانای بواری بیركاریه و ئه‌وی دیكه‌یان مامۆستای وانه‌ی كیمیایه و له‌گه‌ڵ دوو كچه‌كه‌یان له ماڵێكی 3 نهۆمی ژیاون و به‌بیانوی هه‌بوونی ڕۆحی شه‌ڕه‌نگێز له جه‌سته‌ی كچه‌كاندا دایك و باوكه‌كه ئه‌م دوو كچه‌یان كوشتووه و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه دایك و باوكی ئه‌م كچانه داوایان له پۆلیس كردوه كچه‌كانیان نه‌خه‌نه گۆڕه‌وه چونكه جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیان.
PM:05:07:28/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 10204
جار خوێنراوه‌ته‌وه