ڤیدیۆ: ته‌مه‌نی 80 ساڵه و یاری سه‌ر سه‌هۆڵ ده‌كات
وێستگە ستایل-
لیۆبۆف ئافره‌تێكی ڕوسی ته‌مه‌ن 80 ساڵه و به‌سه‌ر سه‌هۆڵدا له‌ڕێی پێڵاوه تایبه‌تیه‌كانیه‌وه هاتوچۆ ده‌كات، ئه‌م خانمه ته‌واوی ژیانی له ته‌نیشت ده‌ریاچه‌ی بایكال له باشووری سیبیریا ژیاوه و هیچ پلانی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌م شوێنه جێبهێڵێت كه تیایدا ده‌ژی.
ئه‌و ده‌ڵێت" بایكال بۆ من هه‌موو شتێكه.. هه‌موو شتێك" لیۆبۆف له‌دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ته‌نها ده‌ژی له‌م ناوچه‌یه و سه‌گ و مانگا و مریشك به‌خێو ده‌كات.
كاتێك لیۆبۆف كاری ده‌بێت ده‌چێته گونده‌كه‌ی ته‌نیشتیان كه نیو كاتژمێر لێیه‌وه دووره و بۆ ئه‌وه‌ش پێڵاوه تایبه‌ته‌كانی به سه‌ر سه‌هۆڵه به‌كارده‌هێنێت و ڕۆژانه چاڵ دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی لێده‌ربهێنێت كه بۆ ژیانی ڕۆژانه‌ی پێویستیه‌تی.
لیۆبۆف ده‌ڵێت" ئه‌وه‌نده‌م كار هه‌یه له‌ڕۆژێكدا بیكه‌م هیچ كاتی ئه‌وه‌م نییه بێتاقه‌ت بم به‌ڵام ته‌ندروستیم وه‌ك پێشوو باش نییه و پشتم ئازاری هه‌یه به‌هۆی هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌لی قورسه‌وه، هه‌ندێك كه‌س تێرخواردنیان نییه و پێیان وایه هه‌موو شتێك خراپه هه‌یه پاره‌ی زۆری ده‌وێت و هه‌یه كۆشكی ده‌وێت به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك ته‌نها چوار دیوار و بنمیچێكی به‌سه به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه بێت چونكه له كۆتایدا له كۆشكدا بین یان خانووی ئاسایی ئه‌وه هه‌ر ده‌مرین"
پله‌ی گه‌رمای ئه‌م ناوچه‌یه له وه‌رزی زستاندا ده‌گاته -50 پله ژێر سفری سه‌دی ، ئه‌و پێی خۆشه به‌رده‌وام كه‌شوهه‌وا به‌فر و به‌سته‌ڵه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ئاسانی هاتوچۆ بكات.
AM:11:25:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه