‌ڤیدیۆ: هێلین ئاوات" سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م"

وێستگە ستایل-


خانمه‌ مۆدێل و ڕاگه‌یاندنكار"هێلین ئاوات"  دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆیه‌ك بووه‌ باسی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و داواكردنی لێبوردن سوودی نه‌بوو ده‌ستگیر كرا، له‌ پرۆگرامێكدا ئه‌م خانمه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات 5 پارێزه‌ری هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری زۆره‌ سكاڵا تۆمار بكات.

هێلین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌و دانی به‌وه‌دا ناوه‌ هه‌ڵه‌ی‌ كردوه‌ به‌ڵام داوای لێبوردنه‌كه‌ی‌ سوودی نه‌بووه‌ و به‌جلوبه‌رگی ماڵه‌وه‌ بردویانه‌ بۆ زیندان و 24 كاتژمێر له‌ زیندان ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م خانمه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌یسه‌كه‌ی‌ زۆر ئاڵۆز كراوه‌ و ئه‌گه‌ر پارێزه‌ره‌كانی نه‌بوایه‌ ده‌بوو له‌ زیندان بمایاته‌وه‌.




PM:09:00:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 11508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌