ڤیدیۆ: كێكه سێكسیه‌كه به‌رپرسان له‌سه‌ری هاتنه ده‌نگ
وێستگە ستایل-
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كێكی ئاهه‌نگێكی له‌دایكبوون له یانه‌یه‌كی وه‌رزشی له میسر بۆته جێگه‌ی باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو كه كه‌وتۆته سه‌ر حه‌رام كردن و ته‌نانه‌ت به‌رپرسان له‌سه‌ری هاتونه‌ته ده‌نگ.
كێكه‌كه چه‌ند جۆرێك بووه و هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌ر شێوه‌یه‌ك دروستكراوه یه‌كێكیان له‌سه‌ر شێوه‌ی جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی خانمان و دانه‌یه‌كی دیكه سمتی خانمان و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه كێكی قه‌باره بچوكتر بوون له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌ندامی نێرینه پێشكه‌شی میوانه‌كان كراوه و ئه‌وانیش به پێكه‌نین و ده‌ربڕینی خۆشییه‌وه خواردویانه و وێنه‌یان گرتوه.
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و گه‌نجان له میسر بڕیاریدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته، له‌ڕووی ئاینیه‌وه لیژنه‌ی فه‌توای میسر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كێكانه كه وێنه‌ی ڕوتیان له‌سه‌ره حه‌رامه و سوكایه‌تیه بۆ كۆمه‌ڵگه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش كاردانه‌وه‌ی جیاواز هه‌بووه، به‌جۆرێك به‌شێك پێیان وایه ئاساییه و بابه‌تێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه و گه‌وره كراوه و به‌شێكی دیكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ئافره‌ته میسریانه‌ی وێنه‌كانیان له‌كاتی خواردنی ئه‌م كێكانه بڵاوكراوه‌ته‌وه هیچ ئاماژه نین بۆ خانمانی میسر چونكه ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه له ئافره‌تی میسری ناوه‌شێته‌وه.
PM:07:25:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 28940
جار خوێنراوه‌ته‌وه