بێ ئه‌وه‌ی به‌نج وه‌ربگرێت 8 كاتژمێر له‌نه‌شته‌رگه‌ریدا مایه‌وه
وێستگە ستایل-
ئیمیلی سودلو ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی جیاوازی بۆ ئه‌نجامدرا و ماوه‌ی 8 كاتژمێر له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری مایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ره‌مێك له مێشكی ده‌ربهێنن.
ئه‌م خانمه دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 13 ڕۆژ توشی ئازاری توندی سه‌ری ببو پێی وابووه كه هۆكاره‌كه‌ی په‌تایه‌كی ئاساییه به‌ڵام ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و خراپبوون چووه و قسه‌شی بۆ نه‌كراوه ئه‌مه وایكردوه ئیمیلی بباته به‌رده‌م پزیشكی مێشك و ده‌مار و له‌ڕێی پشكنینه‌وه ئاشكرا بووه كه وه‌رمێك له مێشكیدایه.
ئیمیلی قسه‌ی پزیشكه‌كه‌ی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه و چۆته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ڵام دوای چه‌ند ڕۆژێك توشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه به‌هۆی ته‌قینی ئه‌و وه‌ره‌مه‌ی له سه‌ریدا دروست بووه و بۆ ڕزگاركردنی ژیانی ته‌نها سه‌ری بۆ سڕكراوه و به نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ره‌مه‌كه‌ی سه‌ری ده‌رهێندراوه و 8 كاتژمێر له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م خانمه له ڕێكخراوێكی خێرخوازیدا كارده‌كات و پشكنیه‌كانی مانگی 11 ده‌ریخستوه وه‌ره‌مێكی نوێ ی ناشیرپه‌نجه‌ی له مێشكی‌دا دروست بووه به‌ڵام پزیشكه‌كان پێیان وتووه كه هیچ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نییه و ئه‌گه‌ری توشبوونی به جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌مه.
PM:05:33:18/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1564
جار خوێنراوه‌ته‌وه