نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا دروست ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
حكومه‌تی چین بڕیاریدا به دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 1500 قه‌ره‌وێڵه‌ی له ماوه‌ی 5 ڕۆژدا ته‌واو بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه له باشووری په‌كین.
ئاژانسی" شینخوا" ی چینی فه‌رمی ئاشكرای كردوه كه نه‌خۆشخانه‌كه یه‌كێكه له‌كۆی ئه‌و 6 نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه پێكهاتووه له 6500 ژوور و له ناوچه‌ی نانگونگ له پارێزگای خبی دروست ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی پێ بێت.
ئه‌م مانگه ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نانگۆنگ و شیجیاتشوانگ پایته‌ختی خبی له باشووری ڕۆژئاوای پایته‌ختی چین ڕووی له‌زیادبوون كردوه و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو 130 حاڵه‌تی كۆرۆنا دیاریكراوه و 90 حاڵه‌تیان له پارێزگای خبی بووه.
PM:07:07:17/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3408
جار خوێنراوه‌ته‌وه