هۆشداری له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه ده‌درێت
وێستگە ستایل-
توێژه‌ری ئاینی" ئه‌بو زه‌ید سه‌لامه" له میسر جه‌خت له‌سه‌ر حه‌رامی" هاوسه‌رگیری تاقیكردنه‌وه" ده‌دات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات هه‌ركه‌س بانگه‌شه بۆ ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه بكات ئه‌وه ته‌نها ده‌یه‌وێت به‌ناوبانگبێت و هه‌وادار بۆخۆی كۆبكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به" هاوسه‌رگیری تاقیكردنه‌وه" ئه‌م پیاوه ئاینیه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه بۆ ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه ده‌كات ئه‌وه ته‌نها ده‌یه‌وێت خه‌ڵك فۆڵۆی بكات و دوای بكه‌وێت و ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه حه‌رامه و خودا و پێغه‌مبه‌ر پێی ڕازی نییه و له‌ناو كۆمه‌ڵگاشدا قبوڵكراو نییه"
ئه‌بو زه‌ید ده‌ڵێت" ئاساییه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خانویه‌ك به‌كرێ بگرێت به‌ڵام ده‌چێته مێشكی كه‌سه‌وه كه كه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌سێك به‌كرێ بگرێت؟ ئه‌مه له‌ڕاستیدا هیچ جیاوازی نییه له‌نێوان ئه‌م هاوسه‌رگیریه و هاوسه‌رگیری نایاسایی و له هاوسه‌رگیریدا بنه‌ما هه‌یه و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بێت ئه‌وه په‌یمان نامه‌یه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه"
له ئێستادا هاوسه‌رگیری كاتی بڵاوه كه تیایدا دوو كه‌س بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ یان زیاتر په‌یمان به یه‌كتر ده‌ده‌ن هاوسه‌رگیری بكه‌ن و كه‌ی بیانه‌وێت یه‌كتر ببین و دوای كۆتایی هاتنی به‌رواره‌كه‌ش له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه.
PM:05:39:17/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 11912
جار خوێنراوه‌ته‌وه