پسپۆڕانی بۆماوه‌یی له ئه‌رده‌ن: له‌م به‌رواره‌دا كۆرۆنا كۆتایی دێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی ئه‌رده‌ن له بواری زانستی بۆماوه‌یی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه ته‌كنیكی خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ له له‌شی توشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ره‌و ڕێگه‌ی كۆتایی ده‌ڕوات و ڕه‌نگه له دوو مانگی داهاتوو به‌ره‌و كۆتایی بڕوات.
كۆمه‌ڵه‌ی" ئه‌ندازیارانی بۆماوه‌یی" له ئه‌رده‌ن له ڕاپۆرتێكی تایبه‌تدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویان كردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دوو مانگی داهاتودا نزیكه به‌و شریته نوێیه‌شه‌وه كه به‌م دواییانه گرفتی گه‌وره‌ی بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان دروستكردوه.
زۆرینه‌ی پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی له پرۆتینی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ڕویداوه بۆته هۆی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر به‌شی ORF بووه كه ئاست و ڕێژه‌ی مه‌ترسیداری ڤایرۆسه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات و داوا له زاناكان كراوه كه گرنگی زیاتر بده‌ن به‌م بابه‌ته له‌و ڕوه‌وه.
PM:05:23:17/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4636
جار خوێنراوه‌ته‌وه