به‌وێنه.. خانمێكی كورد ماڵه‌كه‌ی كردۆته مۆزه‌خانه
وێستگە ستایل-
له ماڵه‌كه‌یدا كه‌لوپه‌لی هه‌مه‌چه‌شن هه‌یه و به‌جۆرێك خانوه له قوڕ دروستكراوه‌كه‌ی ڕازاندۆته‌وه بۆته دیمه‌نێكی هونه‌ری و سه‌رنجی هه‌مووان ڕاده‌كێشێت.
ئه‌م خانمه ناوی" "حزنیه عثمان" ه و له په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدایه به" كچه كورد" ناسراوه، به‌شێك له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ئه‌م خانمه له ماڵه‌كه‌یدا هه‌ڵیگرتوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 600 ساڵ به‌ر له ئێستا و له‌ناو ژورێكی قوڕیندا ڕێكی خستوون له گوندی" مه‌عشوق" له باكوری قامشلی كه ده‌كه‌وێته باكوری سوریاوه.
ئه‌م خانمه زیاتر له 5000 پارچه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا هه‌ڵگرتوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌مه خه‌ونی له‌مێژینه‌ی بووه ئاواتی ئه‌وه‌شی خواستوه بچێته قوتابخانه و زانستی مێژوو بخوێنێت و هیچ كام له‌و پارچانه‌ی خاوه‌نیه‌تی به هیچ نرخێك نایفرۆشێت و ئاماده نییه بیدات به‌كه‌س چونكه زۆر شیرینن له‌لای.
PM:12:15:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه