چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
دكتۆر یفگینی لیفتشینكۆ سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری سنگ له سه‌نته‌ری "بیترۆف" تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی وه‌ره‌م ئاشكرای كردوه كه تێكه‌ڵاوی ده‌كرێت له‌نێوان نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و هه‌وكردنی سییه‌كان یان هه‌وكردنی درێژخایه‌نی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی درێژخایه‌ن.
ئه‌م پزیشكه كه ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای زانسته له ڕوسیا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا باسی له‌وه كردوه كه به‌هۆی ئه‌م تێكه‌ڵاوكردنه‌وه نه‌خۆش زۆرجار ده‌رمانی دژه هه‌وكردنی پێده‌درێت و به‌عۆیه‌وه چاره‌سه‌ركردنی وه‌ره‌مه‌كه دره‌نگ ده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌ره‌تای نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه په‌یوه‌ندی نییه به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه به‌ڵكو كه‌سه‌كه پله‌ی گه‌رمای له‌شی به‌رز ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت به ده‌رمانه باوه‌كانیش چاره‌سه‌ر ناكرێت و له‌گه‌ڵیدا نه‌خۆش هه‌ست به لاوازی و ماندوێتی ده‌كات و له‌شی ده‌ئاوسێت.
جگه له‌و نیشانانه كه‌سی نه‌خۆش نیشانه‌كانی سه‌رگێژخواردن و له‌ده‌ستدانی هه‌ستیاری و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای ڕۆشتن هه‌ست پێده‌كات، لیفتشینكۆ ده‌شڵێت" سه‌ره‌ڕای قورسی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان به‌ڵام گرنگیدانی تاك به ته‌ندروستی خۆی واده‌كات نه‌خۆشییه‌كه له قۆناغێكی زۆر زوودا ده‌ست نیشان بكرێت و ژیانی ڕزگار بكرێت و چاكببێته‌وه."
PM:02:38:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4284
جار خوێنراوه‌ته‌وه