ڕوبه‌ند جێگه‌ی ده‌مامك ده‌گرێته‌وه ؟
وێستگە ستایل-
خانمه پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی خانمان" مها النمر" ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات به شێوه‌یه‌كی دروست ده‌مامك ببه‌ستن و به‌كاری بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراوبن.
ئه‌م خانمه پزیشكه له‌ڕێی تویتێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر نوسیویه‌تی" پێویسته ده‌مامك ده‌م و لوت به‌یه‌كه‌وه دابپۆشێت و ڕونیده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌م و لوتی ده‌ركه‌وتبوو ئه‌وه باشتر وایه به‌ڕێزه‌وه ڕێنموی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌مامك به‌كاربهێنێت له‌پێناو ته‌ندروستی خۆی و كه‌سانی چوارده‌وری"
سه‌باره‌ت به‌و خانمانه ڕوبه‌ند ده‌كه‌ن ئه‌م خانمه پزیشكه ڕێنماییان ده‌كات كه پێویسته له‌گه‌ڵیدا ده‌مامك به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له ڤایرۆسه‌كه پارێزراوبن.
PM:09:30:29/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2560
جار خوێنراوه‌ته‌وه