ڤیدیۆ: دایكێك منداڵه‌كه‌ی له مردن ڕزگاركرد
وێستگە ستایل-
دایكێك توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له ڕزگاركردنی منداڵه‌كه‌ی له مردن كاتێك زۆری نه‌مابوو هه‌زار پێیه‌كی ژه‌هراوی به منداڵه‌كه‌یه‌وه بدات و بیكوژێت.
ئه‌م ڤیدیۆیه له‌ڕێی كامێرای چاودێریه‌وه له تایلاند تۆماركراوه، ئه‌و كاته‌ی " نۆنگ " ی بچووك سه‌رقاڵی یاریكردن بووه له ماڵه‌كه‌ی خۆیان و دایكی سه‌رقاڵی مۆبایله‌كه‌ی بووه ئه‌م مێروه ژه‌هراویه له ده‌ره‌وه هاتۆته ناو ماڵه‌كه‌یان و ئه‌گه‌ر دایكی ئه‌م منداڵه مێروهكهی نه‌بینیایه دوورنه‌بوو كه به‌هۆی پێوه‌دانی ئه‌م مێروه مه‌ترسیداره منداڵه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات.
پێوه‌دانی هه‌زار پێ به‌تایبه‌ت بۆ منداڵ مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆیه‌وه بمرێت، ئه‌م مێروه له وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا زۆره و هه‌ركات به كه‌سانی گهورهوهشهوه بدات ئه‌وه شوێنی پێوه‌دانه‌كه‌ی ده‌ئاوسێت و ئازاری زۆری ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ.
PM:04:55:29/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 12640
جار خوێنراوهتهوه