یه‌كه‌م بڕی ڤاكسینی ڤایزه‌ر له ئه‌مه‌ریكاوه گه‌یه‌ندرایه ئه‌م وڵاته
وێستگە ستایل-
یه‌كه‌م بڕی ڤاكسینی ڤایزه‌ر له ئه‌مه‌ریكاوه گه‌یه‌ندرایه وڵاتی به‌لجیكا له‌ڕێی فرۆكه‌وه.
گۆڤاری" وول ستریت" ڕۆژی هه‌ینی ئاشكرای كردوه كه كۆمپانیای یونایتد له‌ڕێی فڕۆكه‌وه ده‌ستیكردوه به گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینی ڤایزه‌ر له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ به‌لجیكا و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی فیدڕاڵی (FAA) هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بڕی ڤاكسینی كۆرۆنای پشت ڕاست كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تۆڕی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی فیدڕاڵی (FAA) ئاشكرای كردوه كه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر ژه‌مێك له ڤاكسینه‌كه بڕی 6803 كیلۆ له به‌رفری وشك بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه به‌كارهێندراوه و ئه‌م بڕه‌ش 5 جار زیاتره له‌و بڕه‌ی كه ڕێگه پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی فڕۆكه‌یه‌وه بگوازرێته‌وه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوو كۆمپانیای ڤایزه‌ر و بایۆتیك ئاشكرایان كرد كه ڤاكسینیان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێناوه و كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه %95 ه و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ڕێگه پێدان له ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ڤاكسینه‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌كارهێنان.
بڕیار وایه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو وڵاتی به‌ریتانیا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینی ڤایزه‌ر له وڵاته‌كه‌یدا ڕازی ببێت.
PM:04:35:29/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4552
جار خوێنراوه‌ته‌وه