‌پشت ئێشە چیە؟

وێستگە ستایل-


کەباسی پشت ئێشە دەکرێت مەبەست لە بەشی خوارەوەی پشتە، واتە ئازارێکی تازەی زۆر لەناوچەی خوارەوەی پشت.

هۆکارەکان زۆربەی کات ئەزێت دانە وەک شتێکی قورس هەڵبگریت وخۆت ئامادە نەکردبێت، یان جووڵەیەکی لەپڕی پشت، توشی ئەو ئازارە دەبیت، بەگشتی دوو جۆر جیادەکرێتەوە، دكتۆر ئامانج پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت هۆكاره‌كانی ئازاری پشت له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

1-  تەنها پشت ئێشە هەیە وئازارەکە ناڕوات بۆقاچ، تەنها زەبرێک بەر ماسولکە کەوتووە یان داخورانی دیسک کە زۆربەیان ماوەیەکی کەم دەخایەنێت(یەک بۆ دوو هەفتە), وبەئازارشکێن و رێنماییەکان چاک دەبنەوە.

2-  پشت ئێشەکە دەچێت بۆقاچێک یان کەمتر بۆهەردوو قاچ، کەئەمیش دەکرێت بە دوو جۆرەوە:
1- دەرچوونی دیسکی نێوان بڕبڕەکان.
2- تەسکبوونەوەی شوێنی دەمارەکان.
بەشێوەیەکی گشتی کەلەکتێبدا باسدەکرێت ٩٥٪ بەبێ نەشتەرگەری چاک دەبنەوەو توشی ماکە خراپەکان نابن، لەسەدا ٥٪ نەخۆشەکان پێویستیان بە نەشتەرگەری دەبێت و زۆربەیان بەبێ کێشە دەردەچن لە نەخۆشیەکە.


PM:03:43:29/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 4724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌