توشبووانی كۆرۆنا له‌م ماوه‌یه‌دا ڤایرۆسه‌كه بۆ كه‌سانی ته‌ندروست ده‌گوازنه‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی سكۆتله‌ندی ئاشكرای كردوه كه توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له 5 ڕۆژی سه‌ره‌تای توشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه زۆرترین بڕی ڤایرۆس بۆ ده‌وروبه‌ریان ده‌گوێزنه‌وه .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ له زانكۆ" سانت ئه‌ندرۆز" ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه كه پێكهاته‌ی بۆماوه‌یی ڤایرۆسه‌كه له ده‌ردراوی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و پیسایی كه‌سانی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه بۆماوه‌ی 9 ڕۆژ به چالاكی ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام دوای ئه‌و 9 ڕۆژه پێكهاته‌ی بۆماوه‌ی ڤایرۆسه‌كان چالاكیان نامێنێت.
مه‌به‌ست له‌م توێژینه‌وه‌یه زوو ده‌ست نیشانكردنی كه‌سی توشبووه به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی توشبوو خۆی كه‌ره‌نتین بكات و كه‌سانی ساغ توش نه‌كات .
له توێژینه‌وه‌كه‌شدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و نیشانه‌كان به توندی له‌سه‌ریان ده‌رناكه‌وێت ئه‌وه زوتر چاكده‌بنه‌وه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی نیشانه‌كانیان به قورسی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی كۆرۆنا بوون و نیشانه‌ی سوكیان هه‌یه ڤایرۆسه‌كه ناگوێزنه‌وه به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌متر توانای گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان هه‌یه.
PM:04:36:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 5876
جار خوێنراوه‌ته‌وه