ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت كه گۆڤاری" كورییری دیلا سیرا" ی ئیتاڵی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ورده‌كاری ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئاشكرا كردوه كه پاشای تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی" دیگۆ مارادۆنا" دوای خۆی جێی هێشتوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مارادۆنا ڕیكلامی بۆ ماركه جیهانیه به‌ناوبانگه‌كانی كردوه و سه‌رۆكی ڕێزلێنراوی "دینامۆ برست" بووه له بیلا روسیا و سه‌رپه‌رشتیاری ڕاهێنانی چه‌ندین یانه بووه ساڵانه نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام له‌پاش مردنی له هه‌ژماره بانكیه‌كه‌ی ته‌نها 100 دۆلاری تیادا ماوه، ئه‌م گۆڤاره ئیتاڵیه له زاری " لویس فینتۆرا" نزیك له مارادۆنا ئاشكرای كردوه كه مارادۆنا به هه‌ژاری مردووه.
فینتۆرا باسی له‌وه كردوه كه مارادۆنا كه‌سێكی به‌خشنده بووه و ئه‌وه‌ش وایكردوه كه له‌پاش خۆی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك جێنه‌هێڵێت و زۆر كه‌سیش ئیستیغلالیان كردوه و پاره‌یان لێوه‌رگرتووه.
له‌لای خۆیه‌وه پارێزه‌ره‌كه‌ی مارادۆنا" ئه‌نجیلۆ بیسانی" ده‌ڵێت" مارادۆنا پاره‌كانی به‌دڵێكی گه‌وره‌وه خه‌رج كردوه و ئه‌گه‌ر ده‌شتانه‌وێت ئه‌و ڕاستیه بزانن ئه‌وه ده‌توانن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن كه له‌چوارده‌وه‌ری ئه‌و بوون و ته‌نها له‌به‌ر پاره‌كه‌ی له ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه و كاتێك مردوه ته‌نها 100 دۆلار له گیرفانیدا بووه"
له ڕاپۆرته‌كه‌ی دیلا سیرا دا هاتووه مارادۆنا خاوه‌نی چه‌ندین پاره‌چه زه‌وی و شوێنی نیشته‌جێ بوونه له ناوه‌ڕاستی ئه‌رجه‌نتین" بۆینس ئایرس" و 6 ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های هه‌یه و له كوبا و ئیتاڵیا پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌یه و چه‌ندین خوێندنگه‌ی تایبه‌ت به تۆپی پێی هه‌یه له چین ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وێنه‌كانی ته‌نانه‌ت دوای مردنیشی ده‌كرێت بازرگانی پێوه بكرێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ته‌واوی پێگه و كه‌ناڵه جیهانیه‌كان مردنی ئه‌ستێره‌ی تیپی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی مارادۆنا یان له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا پشت راست كرده‌وه، ساڵانێكی زۆر مارادۆنا ئه‌ستێره‌ی تیپی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی بووه.
PM:04:11:28/11/2020