هه‌ستكردن به‌جۆرێك تامی دیاریكراو نیشانه‌ی توشبوونه به ڤایرۆسی كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو چه‌ندین نیشانه‌ی هه‌مه‌چه‌شن و جیاواز خرانه ڕوو كه ئاماژه بوون بۆ توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و یه‌كێك له‌وانه‌ش هه‌ستكردن به تامی كانزایه له ده‌مدا.
هه‌ستكردن به تامی كانزا له ده‌مدا له نیشانه كه‌متر باوه‌كانی توشبوونه به ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێی ده‌وترێت تێكچوونی چێژ(parageusia) و ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكاری هه‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه كاتی یان درێژخایه‌ن بێت.
توێژینه‌وه‌كه له US National Library تایبه‌ت به په‌یمانگای نیشتیمانی ته‌ندروستی ئه‌نجامدراوه و تیایدا نیشانه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا خراوه‌ته ڕوو و یه‌كێك له‌وانه‌ش هه‌ستكردنه به تامی كانزا له ده‌مدا هه‌رچه‌نده ئه‌م حاڵه‌ته زۆر مه‌ترسیدار نییه و چاره‌سه‌ره‌كه په‌یوه‌سته به دیاركردنی هۆكاره‌كه‌یه‌وه.
جگه له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن و توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی پوك و به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه و توشبوون په‌تای وه‌رزی زستان و توشبووان به نه‌خۆشی جیوب و چه‌ندین گرفتی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه هۆكاره بۆ هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌ته.
PM:03:07:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 6320
جار خوێنراوه‌ته‌وه