‌نیشانه‌ و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی جگه‌ر

وێستگە ستایل-

نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر نەخۆشیەكی گوازراوەیە، بەهۆی چەند جۆرێك لەڤایرۆسی (A ،B، C، D، E) وە  توشی جگەر دەبێت، كە بەهۆی خواردن و خواردنەوە  و خوێنەوە دەگوێزرێتەوەكە ڕێژەی توشبوو بەم نەخۆشیە  لەژن و پیاودا وەك یەك وایە، کەسەکە لەهەرتەمەنێكدا بێت ئەگەری توشبونی بەنەخۆشی ڤایرۆسی جگەر هەیە، دكتۆر سه‌ركه‌وت زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر چیە؟
هەوكردنی  جگەری ڤایرۆسی بەهۆی چەند جۆرە  ڤایرۆسێكەوە دەبێت كە زۆربەیان بە پیتە ئینگلیزیەكان  ناونراون وەك هەوكردنی ڤایرۆسی  (A ،B، C، D، E) هەیە  هەندێكیان دەبێتە هۆی هەوكردنی ڤایرۆسی درێژخایەن  وەك جۆری Bو C  وD، هەندێكی تریان بەكتوپڕی دێت و دەڕوا  چاك دەبێتەوە وەك جۆری A و E.

جۆری B و C و D  هەوكردنی درێژخایەن دروست دەكات   مەبەست لەوە نیە كەهەركەسێك توشی ئەوە بێت  دەبێتە هۆی هەوكردنی درێژخایەن، ئەگەر كەسێك لەتەمەنی گەورەیدا توشی ڤایرۆسی جگەری  جۆری B  بێت  لە95%  نەخۆش ئەگەری ئەوەی هەیە  چاك بێتەوە لە5% ی  توشی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی  درێژخایەن بێت، هەمان ڤایرۆسی جۆری B  ئەگەر منداڵێك لەسكی دایكیدا  لەدایكیەوە وەریبگرێت  ئەوە ئەگەری  80% زیاتری هەیە ئەمە ببێتە نەخۆشیەكی درێژخایەن، جۆری C  ئەگەر كەسێك توشیبو  مەرج نیە ببێتە درێژخایەن، ئەمەش 50-60% ببێتە درێژخایەن  كۆمەڵێكی تریان هەیە چاك دەبنەوە.

هۆكارەكان :
هۆكارەكانی توشبون بەم نەخۆشیە بەپێی جۆری ڤایرۆسەكە دەگۆڕێت جۆری  A و E  لەڕێگەی خواردنی پیس بوو  بەو ڤایرۆسەوە  توش دەبێت  وەكو ئاو سەوزەو میوە و  هەر خواردنێكی تر بێت بەو ڤایرۆسە پیس بوبێت، جۆری A بەزۆری لەمنداڵدایە، جۆری E بەزۆری لەژنی دووگیاندا دەبێت، كەجۆری B و C و D  لەرێگەی خوێنەوە  دەگوازرێتەوە.

بەوپێیەی كە جۆری B و C و  Dلەڕێگەی خوێنەوە دەگوێزرێتەوە لەكاتی  بەكارهێنانی دەرزی بۆكەسێكی توشبو بەڤایرۆسەكە پاشان بەكارهێناوەی بۆكەسێكی تر  كەنەخۆش نەبێت ئەگەری هەیە توشی ئەم ڤایرۆسەی بكات، یاخود ئەوكەسانەی هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن ئەگەر خوێن ببەخشن  بەكەسێكی تر ئەوا كەسەكەی خوێنەكە وەردەگرێت توشی ئەو ڤایرۆسە دەبێت.

 نیشانەكان : 
لەحاڵەتی درێژخایەندا زۆربەی زۆری نەخۆشەكان بێ نیشانەن كەسێكی ئاسایین هەست بەنیشانەی ناكەین تا ئەو كاتەی ماكەكانی سستبونی جگەر دەردەكەوێت وەك زەردوویی،  ئاوسانی سك بەهۆی كۆبونەوەی ئاوەوە، رشانەوەی خوێناوەی بەهۆی دەوالی سورێنچكەوە یەكێكە لەماكەكانی بەمۆمبونی جگەر، لەبەرئەمەشە  كەپێش پرۆسەی هاوسەرگیری و نەشتەرگەری و  ئیشیی ددانی بكات  پێویستە ئەم شیكاری خوێنەی بۆبكرێت.

رێژەی توشبون بە نەخۆشیەكە :
مانگانەی لەسەنتەری هەرس و جگەر لەسلێمانی  چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەكەین كە  هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن  نزیكی 900 كەس لەجۆری B  چارەسەر وەردەگریت  و نزیكی 200 بۆ 250 كەس  جۆری C چارەسەر وەردەگرێت، ڕێژەی توشبو بەم نەخۆشیە  لەژن و پیاودا وەك یەك وایە، لەهەرتەمەنێكدا بێت ئەگەری توشبونی بەنەخۆشی ڤایرۆسی جگەر هەیە بەبەراورد لەچاو وڵاتانی وەك چین و باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا لە15%  یە.

 نەخۆشیەكی مەترسیدارە :
 ئەگەر نەخۆشەكە چارەسەر نەكرێت یان لەژێر چاودێری پزیشك نەبێت، بەڵێ مەترسی دارە،  چونكە دەبێتە هۆی مۆمبونی جگەر و سستبونی، جگەریش ئۆرگانێكی سەرەكیە بۆبەردەوامبونی ژیان لەوەدەچێ گیان لەدەست بدات، بەڵام ئەوكەسانەی كە لەگەڵ  كەسی توشبودا دەژین  پێویستە ڕێوشوێنی  سەلامەتی و خۆپاراستن بگرنە بەر، ئەگەر جۆری B بێت  نەخۆشەكە ئەوانەی لەچواردەوری دەژین دەبێت  خۆیان بكوتن  كە نزیكی لە95%  ئەی پارێزێت، هەروەها  ئەو ئامێرانەی خوێنی بەردەكەوێت  بەكارنەهێنرێتەوە لەلایەن  چواردەوری نەخۆشەكەوە وەكو گوێزان و فڵچەی ددان ، ئەمە لەڕێگەی خواردن و خواردنەوە ناگوێزرێتەوە  پێویست بەجیاكردنەوەی خوادن و خواردنەوە ناكات لەگەڵ كەسی توش بوو. 

هەوكردنی  جگەری ڤایرۆسی جۆری C   جۆرێكە كە چاك دەبێتەوە  هەر كەبینیمان نەخۆشەكە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە و ژمارەی ڤایرۆس  لەخوێنیا  كەبە پشكنینی pcr  دەردەكەوێت  ئەوەدەستبەجێ چارەسەری دەكەین ، بەڵام بۆجۆری B  ئەمانە پشت بەچەند پشكنینێك دەبەستن وەك بەرزبونەوەی ئەنزیمی جگەر  رێژەی ڤایرۆسەكە زۆر بێت لەخوێنا  بەكۆكراوەی هەمویەوە  بڕیار دەدەین  چارەسەر  بێت یان  نەخۆشی وەها هەیە هەڵگری جۆری B یە  جاری واهەیە 5  بۆ 6 ساڵ  چاودێری دەكەین دوای ئەوە  بڕیاردەدەین چارەسەری بكەین،  هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری C  بەپشكنینی  pcr  كەپۆزەتیڤ بو یەكسەر چارەسەری دەدەینێ.

چارەسەر  :
هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر  لەڕێگەی بەكارهێنانی دەرمانەوە چارەسەر دەكرێت، ئەم نەخۆشیەش پێدەوترێت نەخۆشیە گوازراوەكان  كە مشەخۆرێكە میكرۆبێكە  لەكەسێكەوە بۆكەسێكی تر دەگوێزرێتەوە، ئەگەر ئەم نەخۆشیە كتوپڕ ببێتە هۆی سستبونی جگەر  ئەوكات نەخۆشەكە دەبێت لەنەخۆشخانە بێت، وەگەر ئەمە ڕونەدات  ئاسایی لەماڵەوە دەرمانەكانی بەكاردەهێنێت.

هۆكاری بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە چی یە :
بەكارهێنانی گوێزان  و تاتۆ پێداویستیەكانی ددان وكە پزیشك بەكاری دەهێنێت خوێنی تێوەدەچێت، ئەمانە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە، هەروەها لەڕێگەی سێكسەوە  ئەگەر ژنێك هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت  پیاوەكە ئەگەری توشبوی بەڤایرۆسەكە هەیە B و C و D و بەپێچەوانەوە"

خۆپاراستن :
تاتۆكردن لەوشوێنانەی كە لەژێر چاودێری تەندروستی نین نەكرێت، ئەوكەسانەی لەگەڵ كەسی توشبوا دەژین  خۆیان بكوتن و بەكارنەهێنانی  فڵچەی دەموودان و گۆێزانی كەسی تر كەڵەشاخ گرتن  وتاقیمكردنی پێداویستیەكان لەلای پزیشكی ددان، بەو پێیەی لەڕێگەی سێكسەوە بڵاودەبێتەوە  كە پرۆسەی هاوسەرگیری كرا  باشتر وایە هەردوولا پشكنین بكەن بۆئەوەی  ئەگەر جۆری C بێت چارەسەر وەربگرێت پاشان گواستنەوە روبدات  جۆری B بێت   خۆكوتان بكرێ و پاشان گواستەنەوە بكرێت، توشبون بەنەخۆشیەكە ڕێگر نیە لەپرۆسەی هاوسەرگیری.


PM:01:00:24/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 10184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌